hpwhx
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند نابێت سەرژمێری هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140 هەبێت.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوەوەو تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دەربڕی بە مەرجێک تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان بێت و بە هیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە نابێت سەرژمێری هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و نابێت ببێتە جێگرەوەی ئەو میکانیزم و ڕێکارە دەستووريیانەی لە ماددەی 140ی دەستووری عێراق جێگير کراون.