ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە ڕێوشوێنی زیاتر بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بگیرێتەبەر.
سودانی لەچوارچێوەی سەرپەرشتیکردنی 44ەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە لەوەی لەمیانی پرۆسەی چاکسازی نێو دەروازە سنوورییەکان، رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بوونەتەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕوونیشیکردەوە کە داھاتی دەروازە سنوورییەکان و بەتایبەتتریش دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست، بۆ ئەوەش هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی هەرێم کە بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەکانیان پتر بخەنە گەڕ.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: پێویستە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕێوشوێنی تۆکمەتر بۆ ڕێکخستنەوەیان بگیرێتەبەرو زیاتر چاودێری بکرێن.