البرلمان
plus4
پێش ٢ هەفتە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مجلس قیادی سەورەی بەعــ.ــسی لەناوچۆ تایبەت بەگەڕانەوەی موڵک و زەوەی و زار بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان بدات ، کە لەڕێی ئەم پڕۆژە یاسایەوە چەندنین موڵک و ماڵی کوردی کەرکوک کە بەعـ.ــس بەپێی ئەو بڕیارانە داگیرکردو دای بە عەرەبی هاوردە ، دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان.

لەدانیشتنەکانی رابردوودا پەرلەمانتارە سوونەکان دژی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکان وەستانەوە بەبیانووی ئەوەی پێویستی بەگفتوگۆی زیاترە.

پێشتریش دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی ئاشکرایکرد، یەکێتی خاوەن پڕۆژەی هەڵوەشاندنەوەی "بڕیارەکانی مجلس قیادة سەورە"یە کە تایبەتە بە زەوییە کشتووکاڵییەکان و بە مەرجی تێپەڕاندنیشی لەکابینەی حکومەتدا بەشداربوە.