مسعود بارزاني
plus4
پێش ٢ هەفتە

مه‌سعود بارزانی؛ سەرۆکی پارتی، مەکتەبی سیاسیی حزبه‌كه‌ی‌ ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بەمەبەستی سەردانیکردنی سەرجەم حزب و قەوارە سیاسییەکان پێکبهێنن.

ئەم سەردانە بەمەبەستی زیاتی لێک نزیکبوونەوەی پارتی و سەرجەم لایەنەکانی ترە، بۆ پێکهێنانی كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

ئەمەش لەکۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیدا بوو، کاتێک مەسعود بارزانی؛ مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی ڕاسپارد تا لیژنەیەک بۆ سەردانیکردنی سەرجەم ئەو حزب و قەوارە سیاسییانە پێکبهێنن، کە براوەی کورسیی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستانن بۆ نزیکبوونەوەی زیاترو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

لیژنەکەی پارتی، لەدەستەی کارگێڕی‌ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی‌ و مەکتەبی ڕێکخستنەکان پێکدەهێنرێت ‌و بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو دەست بەسەردانیکردنی لایەنەکان بکات.