كاظم فاروق
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 هەفتە

کازم فاروق پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ کە ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی ژەهرخواردنەوە هەرێمی بەجێهێشتووەو چارەسەر وەردەگرێت، نهێنییە ترسناکەکەی ئاشکراکرد:

لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بەئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنترا بەیەکەوە چوین بۆ هەولێر، داوای لێکردم بەئۆتۆمبێلێکی تر بچمە شوێنی و ئەویش کڵاوی کردبوە سەری و لەدەرگای پشتەوەی گوندی ئەڵمانی دەرچووین تا نیوەی رێگا نەیوت دەچین بۆ هەولێر.

لەدەروازەی هەولێر نامەیەکی ناردو دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش هاتن بەشوێنیدا و لەگەڵیان سەرکەوت و دوای دوو کاتژمێر گەڕایەوەو هاتینەوە بۆ سلێمانی.

 

لێم پرسی بۆ کوێ رۆشتی.. وتی کۆبونەوەیەکی گرنگم کردووەو سبەی لەکۆبونەوەیەکی تایبەتی تۆیش ئامادەبە باسی دەکەم.

 

بۆ رۆژی دواتر چەند کەسێک بوین کۆبوینەوەو سروەی خوشکی دانیشتبوو، وتی لەگەڵ پارتی کۆبومەتەوەو لەمەودوا سیاسەتمان لەدژی پارتی دەگۆڕێت.

 

ناڕازی بوم و شۆک بوین بەقسەکانی.. داوام لێکرد یا پەیوەندییە نهێنییەکەی ببچڕێنێت یاخود بۆ خەڵکی ئاشکرا بکات چونکە ئەمە رویداوە خیانەتە.

 

بەنیگەرانییەوە کۆبونەوەکەم بەجێهێشت.. هەفتەی دواتر هیمداد شاهین و رێبوار عەورەحمان هاتنە ماڵ دەیانویست قەناعەتم پێ بکەن بەو پەیوەندییە نهێنییەی شاسوار رازی بم و زۆر قسەیان کرد کە ئەگەر رونەدات بەرژەوەندییەکانی شاسوار دەکەوێتە مەترسییەوە بەڵام رازی نەبوم.

 

دوو هەفتە دواتر شاسوار نامەی بۆ ناردم و بانگهێشتی نان خواردنی کردم و وتی وەرە دەردە دڵ دەکەین.

 

کە رۆشتم بەیەکەوە نانمان خوارد و پێی وتم دوو هەفتە ئارامبە، چارەسەری ئەوە بابەتە دەکەم و قسەکانت لەسەر حەقن.. شەربەتێکی کۆکتێلیان بۆ هێنام و پێی وتم بیخۆرەوە زۆر تایبەتە.

 

گەڕامەوە ماڵ تووشی رشانەوەو سک چون بوم، لەدەم و کۆم و ئیدرارەوە تووشی خوێن بەربون بوم، لەو ماوەیەشدا جارێک شاسوار و هاوسەرەکەی بۆ ماوەی 10 خولەک سەردانیان کردم و پێش ئەوەی بڕوات لەبن گوێم وتی:" چاکەوە بوی بەیەکەوە کۆتایی بەو بابەتە دەهێنم و لەکۆنگرەیەک دژایەتی خۆم بۆ دەسەڵات دەردەبڕم "

 

ئەو وایدەزانی من لەو ماوەیەدا دەمرم چونکە ژەهرخواردی کردبوم.. بەڵام قوەت و ئیرادەی خودا لەو گەورەترە کە هێشتمێوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ راستییەکان بخەمە بەردەم خەڵک.

 

هەرگیز بەخەیاڵمدا نەدەهات شاسوار بەهۆی ناڕەزایەتیم لەدژی پەیوەندی نهێنیەکەی لەگەڵ پارتی ژەهرخواردم بکات و دەستی تێبچێت بمکوژێت.. خیانەتی لێکردم بەڵام خودا منی هێشتەوە تاوەکو روی راستەقینەی بۆ خەڵک ئاشکرا بکەم.