plus4
پێش مانگێک
دکتۆرە نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند : وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت لە رێگەی رێکخستنەوەی سیستەمی بایۆمەتری موچەخۆرانەوە پرۆسەی تەوتین لە بانکە فیدراڵیەکان بۆ سەرجەم موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بکەن تا بتوانن لە ساڵی ئایندەوە موچەکانیان بە بێ کێشە لە رێی بانکە فیدراڵیەکان وەگرن .
راشگەیاند وەزارەتی دارایی عێراق بە پێی رێکارە یاسایی و ژمێریارییەکان پارەی خۆی ناخاتە بانکە ئەهلیەوە بەڵکو دەیخاتە بانکە حوکمیەکانەوە ، وە بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە تایبەتە بە تەوتین کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەرکراوە دەبێت تەوتین لە بانکە حوکومیەکانی عێراق بێت