انفجار
plus4
پێش مانگێک

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بەڵێنی دا ئەنجامدەری تەقینەوە تیــ.ــرۆریستییەکەی بەردەم نووسینگەی دراو لە گەڕەكی موسەڵڵا دەستگیر بکرێت.

بەڵێنەکەی پارێزگاری کەرکوک لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی دا هات لەگەڵ خانەوادەی سایغن هاجەر ئۆغلو کە لەتەقینەوەکەدا برینداربوو.

وتیشی لە یەکەم ساتی رووداوەکەوە کاریان كردوە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو کەسانەی بوێری ئەوەیان هەبوو زیان بە کەرکوک و ئاسایشی خەڵکەکەی بگەیەنن و خەڵکی بێتاوان بکەنە ئامانج.