Plus4
berî 4 saet
پەیامێک لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوکەوە بۆ خۆپیشاندەران
فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك ئەم وێنەیەی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت ، بوونی ئێمەو لەپێناو پاراستنی ئێوەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، خۆپیشاندانی ئارام مافی هەموو هاوڵاتییەکەو پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەتیش بەرپرسیارێتی هەموومانە،
داواش لە خۆپیشاندەران دەکات پارێزگاری لە سیمای جوان و پاکی شەقامەکانی کەرکوک بکەن .
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە بەهۆی گرانی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان، لەچەندین ناوچەی کەرکوک خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوام بێت.




