Plus4
berî 4 saet
ئاسۆ مامەند لەبارەی گرانی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
هاووڵاتییانی خۆشەویست
ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەوەین کە بژێوی و قوتی هاووڵاتییان بکەوێتە مەترسییەوە و بارگرانی زیاتریان بکەوێتە سەر شان، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەر چی زووە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای کەرکوک و دەروبەری کەم بکەنەوە، چونکە هاووڵاتییان بەرگەی ئەو هەموو بارگرانییەی ناگرن کە رۆژانە بە هۆی نا سەقامگیری ناوچەکەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
هەروەها داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی کەرکوکیش دەکەم ئارامی و سەقامگیری بپارێزن و دڵنیایان دەکەینەوە بە هەمو شێوەیەک پشتیوانیان دەبین.
ئاسۆ مامەند
سەرپەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان




