Plus4
berî 1 saet
مەنسور حەقیقەت پوور پەرلەمانتاری پێشووی ئێران سەبارەت بە توانای وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی رایگەیاند : هیچ رێگرییەک لەبەردەم گەیشتن بەو ئامانجەدا نییە و سەرجەم پێداویستییەکانیان لەبەردەستدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها ئەوەیە، کە لێپرسراوانی وڵات بڕیار بدەن و رایبگەیەنن، لەو حاڵەتەشدا دڵنیان دەتوانن لە ماوەی یەک هەفتەدا ئەوەی دەیانەوێت جێبەجێی بکەن.
مەنسور حەقیقەتپوور وتیشی، بڕیاردان لەسەر دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەبێت لەلایەن موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران یان ئەنجومەنی باڵی ئاسایشی نیشتمانیی بڕیاری لێبدرێت




