الرواتب
plus4
پێش مانگێک

پاش هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانیی هەرێم، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەهاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم.

لەوبارەیەوە پەرلەمانتار دارا سێکانیانی ئاشکرایکرد: مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێمیش هاوتای عێراق دەكرێت، ئەمەش بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدراڵیی عێراق كە پێشتر بڕیاری لەبارەوە درابوو.

ڕاشیگەیاند: كار بەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكرێت و مووچەکان هاوتا دەکرێن، بەڵام کەمێک پێویستی بە كات هەیەو وردبینی لەدۆسیەكانیاندا دەكرێت.

دارا سێکانیانی وتیشی: لەدوا سەردانی تەیف سامی بۆ پەرلەمانی عێراق، جەختیكردەوە لەوەی وردبینی لەداتای سەرجەم مووچەخۆراندا دەكرێت.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لەمووچەی مانگی 7ی ئەمساڵەوە مووچەی خانەنشینانی شارستانیی هەرێم هاوتای عێراق كراوە، پاش بڕیاری دادگای فیدراڵی.