Plus4
berî 3 saet
هێڵی ئاسمانی عێراق، تكتی گەشتكردنی گران كرد.
بەرزبونەوەی نرخی تكتی گەشتكردن لەرێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە بۆ گرانبونی بەنزین دەگەڕێتەوە كە حكومەت لەسەریان گران كردووە.
پێشتر یەك لیتر بەنزینی فڕۆكە بە كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق بە 300 دینار فرۆشراوە، بەڵام ئێستا حكومەتی عێراق یەك لیتر بەنزینی لەسەر كۆمپانیاكە كردووەتە یەك دۆلار كە دەكاتە هەزارو 500 دینار.
تانكی فڕۆكەش بڕی 20 بۆ 45 هەزار لیتر بەنزین دەگرێت.




