plus4
berî 1 saet
عێراق بەندکراوانی بیانی رەوانەی وڵاتەکانیان دەکاتەوە
وەزارەتی دادی عێراق دەستیکردووە بە گواستنەوەی زیندانیانی بیانی بۆ وڵاتەکانی خۆیان بەپێی ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ لەو وڵاتانە کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، سەرەتا زیندانیانی هەڵگری ناسنامەی بەریتانی و تورکی و ئێرانی دەگەڕێننەوە وڵاتەکانیان ، ئەمەش لەچوارچێوەی مامەڵەکردنی وەزارەتی داد دێت لەگەڵ دۆسێی زیندانیانی بیانی .




