دیداری پارێزگا
plus4
پێش هەفتەیەک

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەبەغدا لەگەڵ عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوەوە.

لەسەر داوای پارێزگاری کەرکوک، وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا بە گواستنەوەی ژمارەیەک ئەفسەری خەڵکی کەرکوک بۆ فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە.

داواشیکرد وەزارەتی ناوخۆ پاڵپشتی زیاتری فەرماندەیی پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی و دەزگا هەواڵگرییەکان بکات، بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتووچۆیش داوایکرد پەلە بکەن لەدانانی ئامێری رادارو چاودێری لەرێگاکانی دەرەوەی کەرکوک.