ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە
عەلی عەباس وتەبێژی لقی كەركوكی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە plus4ی راگەیاند: رێكارە یاسایی و دارایی بۆ پێدانی شایستەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا لەكانونی یەكەمی 2023 و پارەكەش هاتووەتە سەر هەژماری كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
وتیشی، هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی شایستەكە بۆ جۆرو شێوازی میكانیزمی دابەشكردنەكە دەگەڕێتەوە بەوەی كە پێدانی ئەلیكترۆنی بێت یا لەرێگەی گەنجینەوە دابەشبكرێت، دواجار بەپێی زانیارییەكان ئەو پرسە یەكلاكراوەتەوەو پرۆسەی دابەشكردنەكە لەرێگەی گەنجینەوە دەبێت نەك پێدانی ئەلیكترۆنی.
بەرپرسەكەی كۆمسیۆنی كەركوك پێشبینیكرد لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا خەرچكردنی شایستەكان رادەگەیەنرێت.
پێشتر كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان نوسراوی پێزانینی پێشكەش بە فەرمانبەرو كارمەندانی دامەزراوە جیاوازەكانی حكومەت كرد و بەكرداری لەبەرزركدنەوەی پلەبەندیدا سودی لێبینرا و تەنها دابەشكردنی شایستە داراییەكە ماوە.