کەرکوک
Plus4
berî 1 saet

لەسەر دۆخی ئەمنی کەرکوک پەرلەمانی عێراق بانکهێشتی فەرماندەکانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەکات.

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
خالید سیدۆ ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، سەبارەت بە دۆخی ئەمنی کەرکوک و زیادبوونی جموجۆڵی د١١عــ..ــش لەو سنورە ، بەم نزیکانە میوانداری فەرماندەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەکەن.

سیدۆ بۆ رۆژنامەی سەباح دەشڵێت، مەبەست لە میوانداریەکە زانینی بەرنامەو پلانی هەردوو وەزارەتە بەمەبەستی رێگریکردنی لە دووبارەبونەوەی پەلامارەکانی دا١١عـــ..ــش لە کەرکوک .

ئەوەشی خستوەتەڕوو ، دۆخی ئەمنی کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکاندایە و بەم نزیکانەش ئەمنییەتی تەواوی پارێزکاکە کۆنترۆڵ دەکرێت .