پێش ٢ مانگ
ئێوارەی شەممە ١٤ ئەیلول ٢٠٢٤ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یەکێتی تۆپی پیی دەوڵەتی کوێت لە کۆبونەوەیەکی کوت و پڕدا بۆ ئەندامانی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندبە بە هۆکاری خراپ بەڕێوەچونی یاری نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و هەڵبژاردەی عێراق لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی کاسی جیهانی ٢٠٢٦ کە بە یەکسانی کۆتاییهات .
ئەم بڕیارەی یەکێتیەکە دوای ئەوەهات کە روبەڕوی رەخنەیەکی زۆر بونەوە بە هۆاکاری بێبەرنامەیی و رودانی توندوتیژی لە کاتی بەڕێوەچونی یاریەکەو چونە ژورەوەی ژمارەیەکی زۆری هاندەر بە بێ بلیت و بێ بەشکردنی ژمارەیەکی تر کە بلیتیان کڕیبوو .