ديلان
plus4
پێش ٢ مانگ

دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە plus4ی راگەیاند: دەست بە هەنگاوەکان دەکەین بۆ بە ناحیەکردنی ناوچەی حەفتەغار، وەک یەکەم هەنگاو گفتوگۆمان لەگەڵ محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق کردووە.

وتیشی، حەفتەغار ناوچەیەکی گرنگ و گەورەی سنوری قەزای داقوقە، هێنانەکایەی ناحیە پێویستی بە ڕێکاری ئیداری و یاسایی و پاڵپشتی خەڵکی خۆشەویستی ناوچەکە هەیە.

بەوتەی دیلان غەفور، بۆ بەناحییەکردنی حەفتەغار پڕۆژە پێشنیازێک ڕادەستی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات بۆ دیراسەکردن و پەسەندکردن، پاشان تەواوکردنی ڕێکارەکانی دیکە.

ناوچەی حەفتەغار کەوتووەتە باشوری رۆژئاوای داقوق و لەگوندەکانی ( دارا، مەنسوڕ و عەلی ) پێکدێت.