plus4
پێش ٢ مانگ
کادیری پێشکەوتووی حزبە ئیسلامییەکان دەناسم، تاسەر ئێسقان دژی مەلا بەختیارە، دەسەڵاتی هەبێت ملی لەلاشەی جیادەکاتەوە، پێشتر جنێو نەما لەسەری تاقینەکاتەوە، لەبەرئەوەی بیروبۆچوونێکی تایبەتی هەبوو لەسەر دین، کەچی ئێستا شینی وەلانانی لەیەکێتی بۆ دەگێڕێت و فرمێسکی تیمساحیی بۆ دەڕێژێت، تەنها لەبەر ئەوەی لەیەکێتیی پێبدات و کەرتە دەنگێک بۆ حزبەکەی کۆبکاتەوە، ئامادەیە خێمەی لەبەر دەرگا بۆ هەڵبدات!
بەداخەوە ئەو کەسانەی سەری زمان و بنی زمانیان دین و ئەخلاقە، دەبینم خۆیان لەو دوو چەمکە داماڵراون، ناکرێ ڕاستگۆ نەبیت لەگەڵ خۆتدا، ناخت شتێک بێت و ڕوواڵەتت شتێکی دیکە، تۆیەک لووتکەی دەسەڵاتی حزبەکەت چەند خێزانێکی دیاریکراو قۆرخیان کردووە، ناکرێت بۆ مردنی دیموکراسی شیوەن بگێڕیت.
بیرمە یەک دووانێکیان، کاتی کاندید بوونم بۆ ئەنجومەنی پارێزگا بەتۆمەتی دەرچوون لەدین کافریان دەکردم و تەشهیریان پێدەکردم، ئێستا دەبینم بەشان و باڵی ئەو کەسەدا هەڵدەدەن کە سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی بێدینی بوو!
ئەم قسانەم بۆ هەموو حزبەکان ڕاستە بەپارتیشەوە، هیچیان خۆشییان بەچارەیدا نایات، کەچی کردوویانە بەخامی دەنگ کۆکردنەوە.
هەر حزبێک کە بڕیارێکی ناوخۆیی دەدات، پێویستە لەسەر حزبەکانی دیکە ڕێز لەو بڕیارە بگرن و هێندە خۆیان سەغڵەت نەکەن، چوونکە بۆ زەخت و شەکرە باش نییە