plus4
پێش ٢ مانگ
لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل لەدەروازەی کەرکوک و لەگەڕەکی شۆراو، بەدیاریکراوی نزیک بارەگای کۆنی سوپای عێراق، لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - هەولێر، شەش کەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی تەندروستیی کەرکوک، لەو ڕووداوەدا دوو هاووڵات گیانیان لەدەستدا چوار هاووڵاتیی تریش برینداربوون.
پاش ڕووداوەکە، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی کران و هەرچوار بریندارەکەش گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک.
لەڕووداوێکی تری هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک ـ پردێ، ئۆتومبیلێک خۆی بە لەگەنجێکدا کێشاو بەهۆیەوە گەنجەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.