پارێزگاری کەرکوک
plus4
پێش ٢ مانگ

ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بڕیارێک لەبەرژەوەندیی ڕۆژنامەنوس و میدیاکاران دەردەکات و بۆ یەکەمجار فەرمانگەی ڕاگەیاندن لەنێو باڵەخانەی پارێزگا دروستدەکات.

پرۆژەکەی پارێزگار بریتییە لەتەرخانکردنی هۆڵێکی تایبەت بەڕۆژنامەنووسان تا لەکاتی چاوەڕوانییەکان پشووی تێدا دەدەن، ئاو و چای و قاوەی تێدا بەردەست دەبێت.

هەر لەنێو هۆڵەکەدا " ئاڕمی پارێزگای کەرکوک " دادەنرێت و دەبێتە شوێنێکی تایبەت بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرجەم ئەو میوان و وەفدە فەرمییانەی سەردانی پارێزگار دەکەن.

پرۆژەکەی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بۆ ڕێکخستنی کاروباری ڕۆژنامەنووسان و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانە، هاوکات بۆ تەرخانکردنی شوێنێکی تایبەتیشە بەڕۆژنامەنووسان، تا تێیدا پشوو بدەن، یاخوود کاروبارەکانیان ڕایی بکەن کە پێشتر نەبووە.