plus4
پێش ٢ مانگ
ئەمشەو، گەنجێکی دانیشتووی گوندی (بەشیر)ی سەر بە ناحیەی تازەی پارێزگای کەرکوک گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە ناوی (حەیدر یوسف)ەو تەمەنی ٢١ ساڵانە، بەهۆی کاریگەریی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
هەر ئەمشەو لەئەنجامی ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - بەغداو بەدیاریکراوی لەسنووری سلێمان بەگ، ھاووڵاتییەک کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو، گیانی لەدەستدا.