رێبوار تەها
پێش ٢ مانگ

بەمەبەستی کارئاسانی و ڕێگری نەکردن لێیان لەپێناو بەدەستهێنانی زانیاری، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک داوا دەکات هاوکاری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکاران بکرێت.

پارێزگاری کەرکوک لەنوێترین ڕێنماییدا، داوا لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی کەرکوک دەکات، بەهیچ شێوەیەک ڕێگری لەڕۆژنامەنووس و میدیاکاران نەکرێت و کارئاسانییان بۆ بکرێت لەڕاییکردنی کارەکانیان وبەدەستهێنانی زانیاریدا.

پارێزگاری کەرکوک داوادەکات بەشێوەیەکی تایبەت و شیاو مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا بکەن، بەو پێیەی ڕاگەیاندن دەسەڵاتی چوارەمەو شایانی ڕێزو پێزانینی زۆرن.