دەستگیرکردنی تیرۆریستان
plus4
پێش 3 مانگ

ئەمنی نشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانراوە 21 داواکراو لەسلێمانی دەستگیربکەن.

دەشڵێت، هەموو داواکراوەکان بەماددەی 4 ی تـــ.یرۆر داواکراون و دووانیان سەرکردەی گەورەن، یەکێکیان بەرپرسی سەربازی ویلایەتی فەلوجەیەو یەکێکی دیکەیان یاریدەدەری دارایی ویلایەتی دیجلە بوە.

( ئەبو هبە ) لەنێو دەستگیرکراوەکاندایە، ئەو سەرکردە ترسناکەی د١١عشە کە ساڵانێکە بەماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوو.

ناوبراو بەرپرسی ئەمنی ویلایەتی فەلوجە بوو، گۆرستانێکی تایبەتی بۆ قوربانییەکانی کردبوەوەو دوای شەهیدکردنیان، تەرمەکانشیانی حەشاردەدا.

دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە، دانی بەهەموو تاوانەکانیدا نا و دوای رادەستکردنەوەی بەعێراق، لەچەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی بردە سەر گۆرستانەکە و تەرمی بەشێک لەقوربانییەکان دەرهێندران.