
plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە گوندی مەنسوڕی سەر بە قەزای داقوق، شەڕ لەنێوان ژمارەیەک جوتیاری کوردو عەرەبی هاوردە دروستبووە، لەلایەن سوپای عێراقەوە سێ جوتیاری کورد دەستگیرکراون.
سەرچاوەیەک لە داقوق بە plus4ی ڕاگەیاند: عەرەبەکان مەڕو ماڵاتیان خستووەتە نێو پەرێزی جوتیارە کوردەکانەوەو بەهۆیەوە شەڕ لەنێوانیان ڕوویداوە.
سەرچاوەکە وتیشی: هێزێکی سوپا گەیشتوونەتە ناوچەکەو پاڵپشتیی عەرەبەکانیان کردووەو جوتیارە کوردەکانیان دارکاری کردووە، دواتر ڕادەستی بنکەی پۆلیسی داقوق کراون و لەئێستاشدا دەستبەسەرن.