ئاسايشي هةريم
plus4
پێش 4 مانگ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٧/١٤ کاتژمێر ٨ی بەیانی لە ناحیەی ( قەرەهەنجیر )، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری وورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیرکرا.

 

ئەم دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە.

 

بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوە لە قەرەهەنجیر کارمەندێکی ئاسایش بەناوی ( جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو.