plus4
پێش 4 مانگ
لەبازگەیەكی باشوری كەركوك هەوڵێكی هێنانە ژورەوەی سێ كەس بۆ نێو شارەكە ئاشكرا بووە كە خەڵكی وڵاتێكی عەرەبی بونە و ویستوویانە بەبێ هیچ مۆڵەتێكی فەرمی بێنە شارەكەوە.
فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لەبازگەی ( ئازەربان )ی ناحیەی عەباسی، لەبۆسەیەكدا توانیویانە هەوڵێكی هێنانە ژورەوەی سێ كەسی بیانیان ئاشكرا بكەن كە هەڵگری رەگەزنامەی عەرەبی بونە.
بەپێی راگەیاندراوەكە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیراوە و شۆفێرەكەشی دەستگیركراوە كە قاچاخچێتی بۆ هێنانە ژورەوەی ئەو كەسانە كردووە