کەرکوک
plus4
پێش 4 مانگ

بەهۆی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كۆڕنیشی خاسەی كەركوك لەدەرەوەی رێنمایی و مەرجان، بەڕێوەبەری كۆمپانیای جێبەجێكارو ژمارەیەك ئەندازیار و مەساحی شارەوانی دەستگیركران.

دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاویكردووەتەوە، پرۆژەی كۆڕنشی خاسە كە لە پردی غەرناتە بۆ پردی چوار دەستپێدەكات، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەتێچوی دوو ملیار و 148 ملیۆن و 160 هەزار دینار بە كۆمپانیایەكی بەڵێندەرایەتی دراوە.

بەپێی راگەیاندراوەكە، هەڵەی زەق لەپڕۆژەكەدا كراوە و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی فەرمانگەی ئەندازیاری كە ئەركیان وەرگرتنی پڕۆژەكەیە، رێگەیانداوە پڕۆژەكە لەدەرەوەی رێنمایی و مەرجەكان جێبەجێ بكرێت كە زیانگەیاندنە بە سامانی گشتی وەڵات.

دەستەی دەستپاكی دەڵێت، بەماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی، 9 ئەدازیار و مەساح و بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە دەستگیركراون.