plus4
پێش 4 مانگ
دەروێش گەزەڵان برای کوێخا ناسێحی کوێخا ئەفەنی کەسایەتی "عەشیرەتی لەک" لەروداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.
پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 6ی تەمووز، روداوەکە لەشەقامی پشتێنەیی کەرکوک - هەولێر بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکەیان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا رویداوە.
لەروداوەکەدا (دەروێش گەزەڵان) گیانی لەدەستداوە، دوو سەرنشینی دیکەش برینداربونە.
ناوبراو دانیشتووی ناحیەی تەکیەی قەزای چەمچەماڵە، یەکێکە لەکەسایەتییەکانی عەشیرەتی لەک.