
plus4
پێش 10 مانگ
محەمەد مەهدی بەیاتی سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند. بەئامانجکردنی دەورییەیەکی هێزە ئەمنییەکان بەواتای خراپی دۆخی ئەمنی کەرکوک نایەت و هێزە ئەمنیەکان کۆنتڕۆڵی تەواوی دۆخی پارێزگاکەیان کردووەو رێژەی کاری تــ..یـــرۆریتیش لەکەمبونەوەی بەردەوامدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای پەلامارەکەی چەند رۆژی رابردوو کە تێیدا کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان شەهیدبوو ، لێکۆڵینەوەیەکی چڕۆ بەردەوام دەستپێکردووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بۆ ناسینەوەی تاوانباران.
لێدوانی ئەو سەرکردەیەی فەتح دوای تۆمەتەکانی پەرلەمانتارێکی کەرکوک دێت کە رایگەیانددبوو دۆسێی ئەمنی کەرکوک تەواوەتی بەحزبی کراوە ولەچەند لێدوانێکی رابردوشیدا فەرمادەیی هێزە ئەمنییەکانیشی بەوە تۆمەتبارکردبوو کە وەکو پێویست بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵنەساون.