ئەنجومەنی پارێزگا
plus4
پێش 5 مانگ

محەمەد بەیاتی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئاشکریکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوا دەرفەتی داوەتە لایەنە سیاسیە براوەکانی کەرکوک بۆ رێکەوتن و پێکهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگاکە لەدوای جەژنی قوربان.

بەیاتی بۆئاژانسی بغداد الیوم وتیشی، ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەستبچێت ئەوە پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی دەبرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک .

ئەوەشی خستوەتەڕوو دەبوایە لەماوەی سێ مانگدا یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرایە، بەڵام تائێستا ئەوە نەکراوە، بۆیە ئێستا تۆپەکە لەگۆڕەپانی دەسەڵاتی یاسادانانە بۆ بڕیاردان و کۆتایی هێنان بەو پروسە سیاسیەی کە روبەڕووی چەندین ئاستەنگ بوەتەوە.