گیان لە دەستدان
plus4
پێش 5 مانگ

درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژنێک لەزیندانی گرتن و گواستنەوەی کەرکوک گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک بە plus4ی ڕاگەیاند: ئەو ژنە نەخۆشیی شەکرەی هەبووەو ماوەی چەند ڕۆژێکیشە جەڵتە لێیداوەو لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکدا ماوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی plus4: ئەو ژنە؛ دایکی ئەو هەرزەکارەیە کە بەر لەزیاتر لە شەش مانگ، گەنجێکی تاقانەی حەوت خوشکی بەناوی (توانا فەرحان) لەناحیەی شوانی سەر بەپارێزگای کەرکوک کوشت کە پوورزای خۆیەتی و دایکی گەنجەکەیشی بەسەختی بریندارکرد، گەنجە کوژراوەکە لەدایکبووی ساڵی (١٩٩٥)ەو باوکی دوو منداڵیش بوو.

ئەم ژنەش کە درەنگانی شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستداوە، هەر بەهۆی بوونی پەیوەندیی بەو تاوانەوە، لەڕۆژی (٥)ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لەماڵی کەسێکی نزیکیان لەسنووری چەمچەماڵ دەستگیرکرا کە لەگەڵ کوڕەکەی و مامێکی کوڕەکەیدا هەڵاتبوون.