دەستگیرکردن
plus4
پێش 5 مانگ

حکومەتی سعودیە دوو عێراقیی دەستگیرکردو سامی مه‌سعودی؛ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراقیش هەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوەو دەڵێت: (عیماد موسافیر) و (وه‌لید شه‌ریفی) ناوی هەردوو دەستگیرکراوە عێراقییەکەن.

وتیشی: هەردوو حاجییه‌ عێراقییه‌کە له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، به‌ڵام بەم نزیكانه‌ ئازاد ده‌كرێن.

دەشڵێت: موسافیر كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری عێراقییەو نزیكه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و بەهۆی بڵاوكراوه‌و بۆچوونەکانێ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیركراوه‌، شه‌ریفیش کاتی وتنەوەی دروشم، ناوی حه‌شدی شه‌عبی به‌كارهێناوه‌، سعودیه‌ش بوونی درووشم و پۆست و بۆچوونی سیاسی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قبووڵ ناکات.