plus4
پێش 5 مانگ
ئەحمەد رەمزی بۆ رەعد ساڵح: ئەوانەی ئیبراهیم مهێری وشێرکۆ فاتیح و مونیر قافلیان شەهیدکرد ئێستا نیشتەجێی کەرکوکن ..
ئەحمەد رەمزی کۆپرلوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگە لەکوتلەی تورکمانی وەڵامێکی تووندی رەعد ساڵح ئەندامی کوتلەی عەرەبی دەداتەوەو دەڶێت: کێ شێخ ئیبراهیم مهێری عەرەب و لیوا شێرکۆ فاتیح کوردو مونیر قافلی تورکمانی شەهید کرد؟ هەر ئەو کەسە نامۆیانە نەبوون کە بەهۆی سیاسەتی رەگەزپەرستانەوە ئێستا هاتوونەتەوەو نیشتەجێی کەرکوک بونە؟
دەشڵێت، دەکرێت کەسانێکی داواکراو لەپارێزگەکانی خۆیانەوە هەلاتوون و لە کەرکوک بیانەوێت ئاسایش و سەقامگیری شارەکە تێکدەدەن و ئێوەش بەهۆی ئەوەی هاونەتەوەن بەرگریان لێ دەکەن بێ رەچاوکردنی سەڵامەتی پێکهاتەکانی تر.
ئەم وەڵامە توندەی کۆپرلوو دوای بەیاننامەیەکی رەعد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگە دێت کە تێیدا داوایکردووە لەسەر ناوهێنانی عەرەب بە خەڵکانی نامۆ لێپرسینەوەی لەگەڵ پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی بکرێت.