راوەدونانی داعش
plus4
پێش 5 مانگ

لەبەیانییەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسنووری ناحیەی سەرگەڕان، هێزێکی سوپای ئەمریکاو عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.

غازی فەیسەڵ؛ فەرماندەی هێزی خۆبەخشی هێزەکانی پێشمەرگە لەقەرەچوغ بە plus4ی ڕاگەیاند: لەبەیانیی ئەمڕۆوە، هێزێکی هاوبەشی ئەمریکاو عێراق، لەسنووری ناحیەی سەرگەڕان، بەمەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.

ئۆپەراسیۆنەکە بۆ بەدواداگەڕانی مەفرەیەکی د11عـــ.ــش بوو کە لەسنوورەکە بینراون، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە بێ هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک کەمێک بەر لەئێستا کۆتایی هاتووە.