بەنداوی خاسە
plus4
پێش 5 مانگ

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەبەنداوی کۆچەک ( خاسە )ی چیمەنی کەرکوک، مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی روبارەوانی، هاوڵاتییەکیان لەخنکان رزگارکرد.

هاوڵاتییەکە ناوی ( عیماد نیعمەت )ـــە و لەدایکبوی 1988ـــە، دانیشتووی ناحیەی زابە.

هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی گەنجێک لەبەنداوەکە خنکا، بەفەرمانی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و سەرەرشتی عەمید مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتن، هەموو هەینییەک تا کۆتایی وەرزی هاوین، مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی روبارەوانی لەبەنداوەکە جێگیرکران.