دەستگیرکردن
Plus4
berî 2 saet

جانتای ژنانیان دەدزی و دەستگیرکران


فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە کاریان دزینی جانتان ژنان یان دەستبردن بۆ نێو جانتای ژنان بووە. 

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك، هۆبەی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بنکەی پۆلیسی ئازادی، دوای تەماشاکردنی کامێراکانی چاودێری توانیویانە ئەو باندەکە ئاشکرابکەن و ئەندامەکانیشی دەستگیربکەن .

دەشڵێت ئەو باندە لە گەڕەک کۆڵان دورە دەستەکان بەبەکارهێنانی ماتۆڕسکیل جانتای ژنانیان ڕفاندووە یاخود کەرەستەکانی ناویان دزیوە.