حامد
Plus4
berî 2 saet

حامد خوراسانی دەستگیركرا


حامد خوراسانی پیاوی ئاینی و سەركردەی پێشوو لەحەشد لەگەڵ دوو كەسی دیكەدا بە ماددەی هۆشبەرەوە لەبەغدا دەستگیركران.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، لەلایەن هێزێكی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەوە لەێو كۆمەڵگەی نیشتەجێبونی رەیحانە، حامد جەزائری و دوو كەسی تر بە 21 كیسە حەپی كریستالەوە دەستگیركراون، دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا هەڵگری تابلۆی حكومییە لەگەڵ چەكێكی كڵاشینكۆف.

حامد هادی جەزائری، ناوێكی دیارە لەنێو پیاوە ئاینییەكانی باشوری عێراقدا، پێشتر فەرماندەی لیوای 18ی حەشد بوو، دواتریش وەك سەرۆكی گروپی ( سەرایا خوراسانی ) ناوی دەركرد.

ساڵی 2020 لەلایەن سەرۆكی دەستەی حەشدەوە ناوبراو لەریزەكانی حەشد دووخرایەوەو ئەو كاتیش بەتۆمەتی سەرپێچیكردنی رێنماییەكن دەستەكە و تێوەگلانی لەگەندەڵی، دەستگیركرا.