Plus4
berî 2 saet
زەیدی هەلێکی تر دەداتە گروپە چەکدارەکان.. ئاڵۆگۆڕی رۆڵ دەکەین لەجەرف
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیازێک دەخاتە بەردەم حەشد بۆ چارەسەری دۆسییەی ناوچەی جەرفولسەخر و دەڵێت: سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدو دژەتیرۆر لەپاراستنی ناوچەکە بەشدار دەبن.
بەپێی نوسراوەکەی واژوی سەرۆک ئەرکانی لەسەرە، رەزامەندی سەرۆک وەزیران لەسەر بنەمای پێشنیازێکی سەرۆکی دەستەی حەشد بوە.
بەڵام هێشتا دیارنییە گروپە چەکدارەکەی ناوچەکە بەو رێککەوتنە رازی دەبێت یاخود نا.




