بەرتیل وەرگرتن
plus4
پێش 5 مانگ

دەستەی دەستپاکی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی مافیا ئاسای راگەیاند کە فشاریان لەفەرمانبەرە خانەنشیکراوەکان کردووە ئەگەر پارەیان پێنەدەن مامەڵەی خانەنشینکردنیان بۆ جێبەجێ ناکرێت.

بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەی دەستپاکی عێراق، دوای سکاڵای کەسێک لە دەستەی خانەشینی لەبەغداد کە وتبووی فشاریان لێکردووە تا لەشایستەداراییە گەڵەکەبووەکانی بڕێک پارەیان پێدات ئەگەرنا مامەڵەکەی رایی ناکەن، تیمێکی کاریان پێکهیناوە و بۆسەیەکیان بۆ ئەندامانی تۆڕەکە داناوەو لەکاتی هەوڵدانیان بۆ وەرگرتنی پارە لەو کەسەی سکاڵای کردبوو توانیویانە دەستگیریان بکەن کە بڕێکی زۆر پارەو ژمارەیەک ماستەرکارتی هاوڵاتیانیان پێبووە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرووە ، باندەکە کاریان بۆ فەرمانبەرێکی دەستەی گشتی خانەنەنشینی کردووەو ئەویش دەستگیرکراوە.