بازگەکان
plus4
پێش 11 مانگ

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بۆ plus4: بازگەکانی کەرکوک لەژێر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکە و دەسەڵاتی تەواو لای ئەوانە.

وتیشی، ماوەی سێ هەفتەیە سوپا لەبازگەکان کشاوەتەوە بەڵام تەواوی هێزە ئەمنییەکان بونیان لەبازگەکاندا هەیە.

ئەو سەرچاوەیە تەئکیدی کردەوە کە تا تەواوی دۆسییەی ئەمنی رادەستی پۆلیسی خۆجێی نەکرێت، دەسەڵاتی تەواومان بەسەر بازگەکاندا نییەو بەبێ گەڕانەوە بۆ ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک ناتوانین هیچ هەڵسوکەوتێک بکرێت.