حەسەن تۆران
plus4
پێش 6 مانگ

حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی رایگەیاند ،بیرۆكەی بەنۆرەكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلایەن عەرەب و توركمان و هەروەها پارتیشەوە قبوڵ كراوە.

تۆران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رونیشیكردەوە ئەوەی رێگرە لە بیرۆكەكە تەنها یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە كە دەیەوێت پارێزگاری كەركوك هەر چوار ساڵەكە بۆ كوردو یەكێتی بێت.

سەبارەت بە دۆخی ئەمنی شارەكەش ،سەرۆكی بەرەی توركمانی دەلێت، كەركوك پێویستی بە پێشمەرگەو ئاسایش نییەو بوونی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی ناوخۆیی بەسە بۆ پارێزگاكە.

هاوكات هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشی بەوە تۆمەتباركردووە كە لە رابردوداو پێش 16ی ئیكتۆبەر رۆڵی باشیان لەدۆسێی ئەمنی كەركوك نەگێڕاوە

وتەكانی سەرۆكی بەرەی توركمانی لەكاتێدایە هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش رۆڵی سەرەكیان هەبوو لە شكست هێنان بە چەكدارانی د۱۱عــ.ــش و پاراستی كەركوك لە ئافات و مەترسی تیــ.ــرۆر.

بەپێی بیرۆكەكەی تۆران پارتی رازی بووە بە نۆرەكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك لەنێو پێكهاتەكاندا بەشێوەیەك دوو ساڵ بۆ عەرەب و ساڵێك بۆ توركمان یەك ساڵیش بۆ كوردبێت .