plus4
پێش 6 مانگ
کاتژمێر 10:30ی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری، هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی لەناوچەی ( صعیویە )ی سامەڕا، ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا و گەمارۆی مەفرەزەیەکی چەکدارانی د١١١عشیان دا و شەڕ دەستیپێکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت: فەرماندەی مەفرەزەکە بەناوی ( محەمەد ئینتیخان محەمەد حەسەن ) کوژرا و دوو چەکداری دیکە دەستگیرکران.
دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی جوگرافیای ناوچەکە سەختبوو، شەڕێکی دژوار رویدا بەهۆیەوە دوو کارمەندی پۆلیس گیان لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربون.
هێزە سەربازییەکەی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوەو سێ حەشارگەی ئەو گروپەیان خاپورکردووە، کۆتایهێنانی ئەو مەفرەزەیەش سەرکەوتنێکی گەورە بوە.