Plus4
berî 2 saet
بە چەقۆ و فیشەک، سێ گەنج لەکەرکوک بریندارن
شەوی رابردوو لە سێ روداوی جیادا، بەهۆی دەمەقاڵەو شەڕەوە سێ گەنج بریندارکراون.
یەکێک لەگەنجەکان تەمەنی 27 ساڵە و خاوەن نوسینگەی خانوبەرەیە، لەشەقامی پشتوێنەیی تەقەی لێکراوەو بریندارە.
روداوەکەی دیکەش لەنزیک پردی عەلی عەسکەری رویداوە، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بەر چەقۆ دراوەو بەسەختی بریندار بوە.
لەهەردوو روداوەکەدا، تۆمەتبارەکان ناسراون و لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووە.
روداوی سێیەمیش لەرەحیماوایە و گەنجێکی تەمەن 19 ساڵە کە بە پێی ئیفادەی خۆیان بۆ پۆلیس، بەهەڵە فیشەک لە دەستی خۆی دەرچووەو بریندار بوە.




