مەرسوم
Plus4
berî 43 deqîqe

سەرۆک کۆمار مەرسومی دەستبەکاربونی بۆ محەمەد سەمعان وەکو وەزیری دەوڵەت دەرکرد 


کەمێک لەمەوبەر نەزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومی دەستبەکاربونی جێگیرانی سەرۆک وەزیرانی و 11 وەزیری دەرکرد کە یەکێک لە وەزیرەکان محەمەد سەمعانەو وەکو وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پێکهاتەکان دەستبەکاردەبێت.

بەپێی دەستوری عێراق نابێت کەسێک دوو پۆستی حکومی لەیەک کاتدا هەبێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت محەمەد سەمعان وەکو پارێزگاری کەرکوک دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بکات.