سمعان
Plus4
berî 1 saet

بزانە محەمەد سەمعان کەی کورسییەکەی جێدەهێڵێت؟


محەمەد سەمعان، سەرەڕای هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەوڵەت بەڵام هێشتا وەک پارێزگاری کەرکوک کارەکانی جێبەجێ دەکات.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: راستە محەمەد سەمعان وەک وەزیر هەڵبژێردراوە بەڵام وەک پارێزگار دەتوانێ بمێنێتەوە تا ئەوکاتەی دەست هەڵدەگرێت لەئەرکەکەو لەئەرکی نوێدا دەستبەکار دەبێت.

وتیشی: بەئەگەرێکی زۆر تا 15 رۆژی تر دەست لەئەرکی پارێزگار هەڵناگرێت، دەیەوێت لەو ماوەیەدا کاندیدێکی تری تورکمان وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرێت چونکە بەپێی رێککەوتنەکە هێشتا دوو مانگیان ماوەو ئامادەنین چۆڵی بکەن.