plus4
پێش 8 مانگ
سەبارەت بە گفتوگۆكانی پەیوەست بە پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی و دانانی پارێزگارێكی كورد و یەكێتیی بۆ پارێزگاكە، بە دەنگدەرانیی كەركوك رادەگەیەنین؛ سازش لە سەر تەنها یەك (دەنگ)شیان ناكەین.
ئیستحقاقی هەڵبژاردن دەكەینە سەنگی مەحەك بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانمان، و چیتر كۆتایی بە سیاسەتی پەڕاوێزخستن لە پارێزگاكەدا دەهێنن كە زیاتر لە حەوت ساڵە لەم پارێزگایەدا بەردەوامی پێدەدرێت.
سەركردایەتیی یەكێتیی و خودی كاك بافڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە نزیكەوە چاودێری دۆخی كەركوك و گفتوگۆكانی پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی ئەم پارێزگایە دەكات.
هەر شتێك لە بەرژەوەندی كەركوك و كەركوكییەكاندا بێت لە گەڵیدا دەبین، بە پێچەوانەشەوە لە دژی هەر پیلانێگێڕییەك كە بیەوێ ماف و خواستی میللەتەكەمان لەم ناوچەیە نادیدە بكات دەوەستینەوە و رێگەی پێ نادەین.