دزةتيرؤررر
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 مانگ

بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق توانیان تیرۆرستێک لەسنوری گوندی (چیمەن)ی پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن.

 

دەستگیرکراوەکە ناوی ( ج.م.ج )ـــە و لەنێو گروپی د١١عش پلەی سەربازی هەبووەو لەرێگەی سوریاوە دزەی کردووەتە نێو عێراق.

 

هێزەکانی ئاسایش توانیوێتی شوێنی خۆحەشاردانی داواکراوەکە بدۆزێتەوە و چاودێری بکات تاوەکو لەنزیک گوندی چیمەن سەر رێگەی کەرکوک- سلێمانی دەستگیرکراوە.

 

دوێنێ دەزگای دژەتیرۆری عێراق بۆ یەکەم جار دەستگیرکردنی ئەو داواکراوەی راگەیاند کە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانه ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدراوە.