plus4
پێش 8 مانگ
عەلی عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵەکانی بۆریی نەوت ڕایگەیاند: تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان، توانییان کاری چاککردنەوەو نۆژەنکردنەوەی بۆری بێجی - کەرکوک تەواو بکەن.
ئەم بۆرییە گرنگە، لەساڵی 2014ـەوە بۆڕییەکە بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکان لەکارکەوتووە.
هەر لەڕێگەی ئەم بۆڕییەوە، بەرهەمە نەوتییەکانی وەک (بەنزین، نەوتی سپی، نەوتی غاز)، لە پاڵاوگەی بێجییەوە بۆ کۆگاکانی کەرکوک رەوانە دەکرێت بەشێوەیەک توانای هەناردەکردنی رۆژانەی دەگاتە (٤ تا ٦) ملیۆن لیتر.
بۆڕییەکە بەدووریی 86 کیلۆمەتر، پاڵاوگەی بێجی و کەرکوک بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەمەولا پاڵاوگەکە بەشێوازێکی مۆدێرن کارەکانی دەکات کە بەر لەتەقاندنەوەی، پاڵاوگەکە گەورەترین پاڵاوگەی عێراق بووەو ڕۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی دەپاڵاوت.
دوای ئەوەی لەڕۆژی ٢٣ ی شووبات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پاڵاوگەی بێجی لەپارێزگای سەڵاحەدین كردەوە، کە ماوەی 10 ساڵ بوو لەكاركەوتبوو، دواجار ئێوارەی ڕابردوو کەوتەوە کار.