تەیف سامی
plus4
پێش 8 مانگ

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی پێهاتووەو بڕیارە سبەی وەزیری دارایی فیدراڵی واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات.

لەکاتی وردبینکردن بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم، کەمترین کێشە هەبووە، بۆیە بڕیارە سبەی واژۆ بکرێت و پارەی کاش بۆ هەرێم بنێردرێت، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە دابەشدەکرێت.

وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو لیستى مووچەى ئاراستەى وەزارەتى دارایی عێراق کراوە کە هەرێم یەک ملیۆن و 114 هەزارو 194 مووچەخۆری هەیەو کۆی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 913 ملیار دینارە.